دەستپێک / ئەڕشیڤی تەگ

ئەڕشیڤی تەگ

گوڵاغا لە چاپ درا

مزگێنی بۆ هاوڕێیان و خوێنەرانی هێژا .: گوڵاغا لە چاپ درا :. گوڵاغا به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه‌ و داستانی تێکۆشانی شوانێکی دلێر و بوێره ‌که‌ بۆ به‌رگری له‌ شه‌ره‌ف و نامووسی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی دژ به‌ خه‌یانه‌تی خانه‌کانی زێواری سارا که‌ ده‌سنده‌خۆری حکومه‌تی ناوه‌ندی بوون راپه‌ڕیوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دوای چه‌ند ساڵ …

لێرە زیاتر بخوێنەوە

تەنیاتر لە مانگ

هەردووکمان ماندوو، هەردوو برسی؛ دڵ پڕ و تووڕە. بستووی چیاکان پڕ لە بەفر و داوێنەکان وەک تووکی کەروێشک سپی و تەپۆلکەکان بێ خشە و مشە لە ئامێزی سرووشتدا داسەکنابوون. کپ و بێدەنگ. ئەو لەپێشەوە و من بە دوایدا، دەڕۆیشتین. نە هەستمان بە سەرما دەکرد و نە گرنگیمان بە رێچکەڵە شکاوەکان …

لێرە زیاتر بخوێنەوە

سەلکە بزووت

لەو رۆژەوە هاتوومە شار وەک لەتەبەردێکی هەڵبڕاو لە کاکێشانی خۆڵەکەوەدا سەرگەردانم. زۆر پەرێشانم. بە دەس خۆم نییە. دڵی لادێیی من لە رکەی تەنگی شارا داناسەکنێ. لە لادێ لەگەڵ هەر هەناسەیەک کە هەڵمدەکێشا، لەگەڵ هەر هەنگاوێ کە هەڵمدێنایەوە شان بە شانی خەڵکی بووم. لێرە لە شارێک کە لەگەڵ من نامۆیە، وا …

لێرە زیاتر بخوێنەوە