دۆستی گیانی له‌ چاخی 21 دا کێیه‌ ؟

دۆستایه‌تی ، واته‌ ئاریکاری ، ره‌فیقایه‌تی ، سۆز و ئه‌وین ، نزیکی ، هاودڵی و هاوده‌می نێوان دوو که‌س بێ هیچ پێوه‌ندێکی که‌سایه‌تی هۆدار یان بێ هۆ . دۆستایه‌تی، پێوه‌ندێکی پته‌وتر و سه‌رتر له‌ پێکه‌وه‌بوون و ‌ژیانێکی ساده‌ و ئاساییه‌‌ . هه‌مووکه‌سێک بۆی هه‌یه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری ژیان و شوێنی کاریدا …

لێرە زیاتر بخوێنەوە

ترسان له‌ ترس !

   ((بوێر له‌ ژیانیدا جارێك و ترسنۆك رۆژی‌ هه‌زار جار ده‌مرێت.))  ترسان له‌ ترس !         زۆر له‌ ئێمه‌ له‌ هه‌ندێ‌ بواری‌ ژیاندا ، له‌ هه‌ندێ‌ شت ده‌ترسین و له‌و هه‌ڵه‌یه‌‌شمان حاشا ناكه‌ین . له‌ راستیدا زۆر لێكدانه‌وه‌ی‌ خراپمان له‌ سه‌ر ترس هه‌یه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ زۆر جار به‌ …

لێرە زیاتر بخوێنەوە

سه‌گی به‌ره‌ڵڵا

           چه‌ند دووكانێكی نانه‌وایی ،قه‌سابی ، ورده‌واڵه‌ فرۆشی ، دوو قاوه‌خانه‌ و سه‌رتاشخانه‌یه‌ك كه‌ هه‌موویان به‌ مه‌به‌ستی به‌ربه‌ستی برسیایه‌تی و دابینكردنی پێداویستیه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان داندرابوون ، مه‌یدانی وه‌رامینیان پێك ده‌هێنا . مه‌یدان و مرۆڤه‌كانی دانشتووی‌ له‌ ژێر تیرێژی‌ به‌ تینی خۆردا نیوه‌سووتاو ، نیوه‌برژاو ، ئاره‌زووی‌ هاتنی یه‌كه‌م …

لێرە زیاتر بخوێنەوە

چاكه‌ی‌ بكه‌ و به‌ ئاوی داده‌ !!

خه‌لیفه‌ی‌ به‌غدا غوڵامێكی به‌ ناوی‌ ((فه‌تح)) هه‌بوو . فه‌تح زۆر نه‌جیب و راستكار بوو . هه‌ر بۆیه‌ش خه‌لیفه‌ به‌ كوڕی‌ خۆی‌  دانابوو و له‌ ئه‌ولادی‌ خۆی‌ زیاتر خۆشی ده‌ویست. رۆژێ‌ خه‌لیفه‌ فه‌رمانی دا كه‌ فه‌تح ده‌بێ فێری‌ مه‌له‌كردن بێت. مه‌له‌وانی كوشته‌كار هاتن له‌ دجله‌ دا فێری‌ مه‌له‌ی‌ بكه‌ن. هه‌رچه‌ند كه‌ …

لێرە زیاتر بخوێنەوە

جووته‌ سێوی بابی

زۆر له‌ مێژ بوو به‌ ئاواتی رۆژێکی ئه‌وتۆوه‌ ده‌ژیا . ده‌نگی ورینگه‌ی دڵی له‌ قه‌فه‌سی سینگیدا به‌ڵگه‌یه‌کی شایانی باس بوو . شنه‌ی دڵ بلاوێن توێڵاخی ته‌می خه‌می دڵی راماڵیبوو . گۆوه‌ند و دیلانی له‌یلان که‌ف و کوڵی سه‌رده‌می تووشی ، هه‌وێن ئاسا ده‌مه‌یاند . بیره‌وه‌ریه‌ کۆنه‌کان چزوویان به‌ شلکه‌ی ماسوولکه‌کانی …

لێرە زیاتر بخوێنەوە

ئازیزه‌كه‌م

        ئازیزه‌كه‌م : گه‌لێك جار شنه‌بای‌ خۆشه‌ویستیت له‌ هه‌واری‌ بیره‌وه‌ هه‌ڵیكردووه‌ و به‌ تاسه‌وه‌ ده‌ستم داوه‌ته‌ پێنووس و گه‌لێك جار لاپه‌ڕه‌ی‌ سپیم ره‌ش هه‌ڵگێڕاوه‌ ، گه‌لێك جار كاروانی خه‌یاڵم له‌ پێده‌شتی خۆزگه‌مدا هه‌ڵیداوه‌ ، پاپۆڕی‌ هیوایه‌تم له‌ به‌ستێنی ئه‌وینتدا باڵی هاویشتووه‌ و تامه‌زرۆ له‌ بواری‌ به‌ رێژه‌وی‌ یاده‌كانم داوه‌ ، …

لێرە زیاتر بخوێنەوە