دەستپێک / بابەت / ئیدیۆم‌

ئیدیۆم‌

Default - Sahifa

هه‌میشه‌ وا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌، حه‌ز بكه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی‌ تۆ ببێته‌ یاسایه‌كی هه‌مه‌گیر .

له‌ گه‌ڵ له‌ دایكبوونی مرۆڤدا كێشه‌ له‌ دایك ده‌بێت ، به‌ڵام عه‌قڵ كه‌م و زیاده‌ی‌ پێده‌كات .

گوناح له‌ دونیای‌ چاوی‌ پیرانه‌وه‌ دێت  و تاوانیش له‌ زانایانی پێشه‌واوه‌ .

به‌رزی‌ و داڕووخان تاڵه‌ موویه‌كیان به‌ینه‌ .

ئه‌ده‌ب په‌رده‌ی‌ ژیانی كۆمه‌ڵه‌ .

هه‌ر كه‌س پێی خۆشه‌ داهاتوویه‌كی روونی هه‌بێ ، ده‌بێ‌ له‌ گه‌ڵ رابردوو وتووێژی‌ هه‌بێ .

ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی هێمنانه‌ بێت .

تووڕه‌یی به‌ شێتی ده‌س پێده‌كات و به‌ ژیوانی كۆتایی دێت .

زانا گرنگی به‌ كاره‌كه‌ی‌ ده‌دات و نه‌زان به‌ ئاره‌زوه‌كانی .

له‌ گه‌ڵ یه‌ك بوون ( ده‌سپێك )  ، له‌ گه‌ڵ یه‌ك مان (پێشكه‌وتن) ، له‌ گه‌ڵ یه‌ك كاركردن(سه‌ركه‌وتن(

فه‌رهه‌نگ یادگاری دوێنێ و سه‌رمایه‌ی سبه‌ینێیه‌.

ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پێش که‌وتن هه‌موویان(بلیمه‌ت) نه‌بوون. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پاش که‌وتن هه‌موویان(نافام) نه‌بوون. یا که‌ڵکیان له‌ هه‌لومه‌رجه‌کان وه‌رگرت یان که‌ڵکیان وه‌رنه‌گرت. (توسلیک)

لێره‌ و له‌ وێ‌

مه‌رگ له‌ كاتێكدا به‌رۆكی مرۆڤ ده‌گرێت كه‌ ره‌نجێكی زۆری‌ كێشاوه‌ ، گه‌لێك گیشه‌ی‌ وه‌سه‌ر یه‌ك ناوه‌ و به‌ هیوایه‌ وه‌به‌رهه‌میان بێنێت و ناگات .

– جاری‌ وایه‌ دوو چاو ، دوو روانین ، باشتر له‌ دوو زمان قسه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ستی ده‌روون ده‌گێڕنه‌وه‌ .

هه‌ر فێرن ئاوانی له‌ هه‌موو كه‌س بگرن.

نووسین و ئاماده‌كاری‌ هێرش بێتووشی

سه‌رده‌شت-10/9/1386-ی‌ هه‌تاوی‌

لەبارەی هێرش بێتووشی

ناوی ته‌واوم (ساڵح ساڵح زاده‌) ناسراو به‌ (هێرش بێتووشی) له‌دایکبووی رۆژی نۆهه‌می مانگی رێبه‌ندانی ساڵی هه‌زار و سێسه‌د و چلی هه‌تاویم. ناوی باوکم عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌ به‌ره‌بابی ...

سەیری ئەمەش بکە

مێژوو چییه‌؟

مێژوو چییه‌؟ ئه‌وانه‌ی به‌ رابردووی خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌ ده‌بێ دووپاتی بکه‌نه‌وه‌. ((جۆرج سانتایانا)) مێژوو چه‌مکێکی له‌ …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *