دەستپێک / بابەت / من (سۆما)م

من (سۆما)م

min somam

من زمانی خۆشه‌ویستیم ، له‌ به‌رۆكی نیشتمانمه‌وه‌ دێمه‌ دوان . ئێوه‌ نازانن چ رێگایه‌كی رژد و دوورم بڕیوه‌ . به‌ چه‌ند ته‌نگژه‌ دا هاتووم تا گه‌یشتوومه‌ ئێره‌م ! تووربه‌ی‌ كۆڵم پڕ له‌ په‌ڕتووکی زانسته‌‌ ، له‌ وشه‌ی‌ ناسك و جوان ، له‌ ئه‌وین و ئاوازی‌ ده‌رس دان .  راسپارده‌ی‌ ئه‌فسووناوی‌ سروشتم بۆ منداڵان ، بۆ لاو و جوان ، ئافره‌ت و پیاو ، تا ده‌گاته‌ساڵ برده‌كان ، دیاریم پێیه‌ بۆ هه‌مووتان . له‌ ئامۆژگاری‌ ره‌سه‌ن و پاراو ، ئاكاری‌ به‌رز و گونجاو .

 مۆمی شه‌وه‌زه‌نگی تارتانم و له‌ ده‌وری‌ په‌ژاره‌تان په‌رژین . حه‌زم ده‌كرد توانیبام له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكا ، له‌ ژه‌می هه‌ر رۆژێكا ، توێشووی‌ پڕ له‌ خێری‌ رێتان بام . سینگم سه‌كۆیه‌كی به‌رین بوایه‌ ، جێگای‌ هه‌مووان وه‌بوایه‌ . به‌ڵام چبكه‌م ! من ته‌نیام و …

له‌و رۆژه‌وه‌ له‌ دایكبووم و ناویان ناوم ، فێر بووم خۆشم بوێ‌ دار و به‌رد و خاكم . شار و خه‌ڵكم . فێر بووم كاره‌سات و رووداوم بكه‌مه‌ وانه‌ و په‌خشان . فێر بووم بگه‌ڕێم به‌ دوای‌ زانیاری‌ زیاتردا و له‌ باتی پاڵ دانه‌وه‌ و پشوودان، رووناكی بپڕژێنم به‌ سه‌ر تونێلی تاریكیدا . من ده‌مه‌وێ‌ هیچ كات له‌ ئێوه‌ دانه‌بڕێم و دووری‌ نه‌كه‌م . شه‌یدای‌ پێكه‌وه‌ ژیانم . ئاخر من له‌ به‌هره‌ی‌ سروشته‌وه‌ به‌ ناخی ئه‌ندێشه‌ دا رۆچووم . به‌ ره‌گ و ریشه‌وه‌ هاتووم تا بوومه‌ته‌ ئه‌م داره‌ و توانیومه‌ بزاوتێ بم به‌ هه‌ناوی‌ ژیاندا بێم و بچم  . كه‌لتوورێ‌ بم گوزه‌را له‌ هه‌نیسك و بۆسه‌ی‌ پڕخه‌م . من سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌و كانیاوه‌م كه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ هه‌م و له‌ هێلانه‌ی‌ كاره‌ساتا گه‌وره‌ بووم . من هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له‌ زانیاری‌ دوور و درێژی‌ زه‌مانم ، پاڵه‌وانی وانه‌ی خوێندن ‌ و داستانی نوێ‌ و شێعری‌ جوانم . من (سۆما)م

هێرش بێتووشی

سه‌رده‌شت – 5/10/1381ی هه‌تاوی (رۆژی دامه‌زرانی فێرگه‌ی سۆما له‌ سه‌رده‌شت)

……………………………………………………………………………………………………………………………….

ناونیشان: سه‌رده‌شت  ـ  شه‌قامی شه‌هید ره‌جایی –  کۆمه‌ڵی فه‌رهه‌نگی و فێرکاری سۆما – فێرگه‌ی زمانی کوردی 

ته‌له‌فوون: 09143029981  

لەبارەی هێرش بێتووشی

ناوی ته‌واوم (ساڵح ساڵح زاده‌) ناسراو به‌ (هێرش بێتووشی) له‌دایکبووی رۆژی نۆهه‌می مانگی رێبه‌ندانی ساڵی هه‌زار و سێسه‌د و چلی هه‌تاویم. ناوی باوکم عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌ به‌ره‌بابی ...

سەیری ئەمەش بکە

مێژوو چییه‌؟

مێژوو چییه‌؟ ئه‌وانه‌ی به‌ رابردووی خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌ ده‌بێ دووپاتی بکه‌نه‌وه‌. ((جۆرج سانتایانا)) مێژوو چه‌مکێکی له‌ …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *