دەستپێک / بابەت / ئەدەب / فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی

فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی

Farhang

فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی هه‌ر شارستانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ هه‌ر بوار و هه‌ل و مه‌رجێكدا پیشانده‌ری به‌رهه‌می فكر و بـیری سـه‌رجـه‌م ده‌ستـه‌ وتـاقـم وچـینه‌كـانـی ئـه‌ونـه‌تـه‌وه‌یــه‌ كـه‌قـه‌واره‌ی مـێژوویـی وهـه‌یبـه‌ت و رواڵـه‌تی ئـه‌وگـه‌لـه‌ تیـادا ره‌نگ‌ ده‌داته‌وه ‌.  بۆیێ پێویسته‌ به‌ بۆچونێكی ژیرانه‌وه‌ له‌ هۆكار و كاردانه‌وه‌كانی بكۆڵینه‌وه‌،چاوێكی وردبینانه‌ به‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدان‌ و گه‌شه‌كردن  یان به‌پێچه‌وانه‌ شكست ودابڕانیدا بگێڕین وله‌ هه‌موو بوارێكدا رونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌‌سه‌ر وه‌ربگرین. چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وت و شكڵ و شێوه‌كانی هـه‌ڵسه‌نگێنین . لاپه‌ڕه‌ مژ لێ ره‌ویوه‌ كۆنه‌كانی هـه‌ڵـده‌ینـه‌وه‌ وبـه‌راوردێكـی روون و ره‌وان لـه‌ ســه‌ر پێشـهات و بـه‌سـه‌رهاته‌كـانـی بكــه‌یـن . ئینجا بـۆمـان ده‌رده‌که‌وێت كه‌ بۆ تێكڕای گه‌لانی سه‌ر ئه‌م  گــۆی زه‌ویه‌ له‌ روانگه‌یه‌كه‌وه‌ ناڕواننـه‌ فه‌رهه‌نگ و هـه‌ر یـه‌ك بیروبۆچونی هه‌ستاو له‌ هه‌ستی خۆیانی لـه‌ سه‌ر ده‌رده‌بـڕن . لـه‌وه‌ش گـرنگتر بۆمان سـاغ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ رابردووی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ بابه‌ته‌ ساكار و ساده‌كانی سه‌ر زمان وچۆنێتی ده‌ربڕینی بیروڕای رۆڵه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وه‌ به‌نده‌ و ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ش كاریگه‌ری خۆی لێره‌ دا ده‌سه‌لمێنێت .

فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرانمایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر زمان و ژیان و دیرۆكی نه‌ته‌وه‌یی . هه‌موو ئاكار و داب و نه‌ریت وشێوازی ژیان و باری گوزه‌ران و دیارده‌ كـۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ فه‌رهه‌نگ و ئـه‌ده‌بدا ره‌نـگ ده‌ده‌نه‌وه ‌.

فه‌رهه‌نگ و ئـه‌ده‌بی ئێمه‌ش لـه‌و بـۆچوونه‌ به‌ده‌ر نییه‌ و بـه‌شی هـه‌ره‌ بـه‌رچـاو وگـرنـگ وجێگای سـه‌رنجی لـه‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان گرتۆته‌ خۆی . هه‌موو ره‌وشت و ئاكار و به‌رهه‌مێكی له‌م كڵاوڕۆژنه‌و تیرێژه‌وه‌ پێده‌گرێت و له‌ قۆناغه‌ جیا‌‌‌جـیاكانی كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌زن ده‌ژمێردرێت . هه‌روه‌ها وێنه‌ی سروشتی گه‌ل و وڵات پیشان ده‌دات و نـاوه‌رۆكی بابه‌ته‌كانی شه‌قڵ و مۆری رابردوو و ئێستای نـه‌ته‌وه‌كه‌مانی پێوه‌ دیاره‌ و ئه‌مه‌ش ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بـه‌ فـه‌رهـه‌نـگ و ئـه‌ده‌بـی گـه‌لـه‌كــه‌مـان بـه‌خـشیــوه ‌. بـووه‌ته‌ بـنه‌مـایـه‌كـی بــه‌ نــرخ و پــڕ بــه‌هـا بـۆ ساغكـردنه‌وه‌ی زۆربـه‌ی هـه‌ره‌ زۆری راستـیه‌  مێژووییه‌كان . فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب له‌ كۆنه‌وه‌ هۆكاری ده‌ربڕینی بۆنه‌ تایبه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووه‌ ، بۆیێ هه‌ر كـه‌ مرۆڤ له‌ درێژایی رۆژگار دا به‌ره‌وڕووی بێزاری و نه‌هامه‌تی هاتووه‌، یان تووشی دابڕان و په‌ڕیوه‌یی بووه‌، له‌هه‌وێنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بدا سكاڵای ئه‌م كاره‌ساته‌ی كردووه‌ وچۆنێتی ئه‌م‌حاڵه‌تانه‌ی نواندووه ‌. هه‌رله‌و كڵیشه‌یه‌شدا روخساری سـروشـتی نیشتیمانه‌كه‌ی پیشان داوه‌ و ناوی شار و شوێن و چـیا و چـۆڵانی پـاراستـووه‌ و ده‌رخـستووه ‌. بـه‌ ئـاشكرا لـه‌ نـاو بـابـه‌تـه‌ ئه‌ده‌بیه‌كاندا راستی و راستگۆی و بێ‌ ده‌هۆیی به‌دی ده‌كرێت و هه‌ر له‌و پێیه‌ش دایه‌كه‌ ئه‌وبه‌رهه‌مه‌ پڕبایه‌خه‌ له‌ خولی ده‌ورانـدا وه‌ك گـه‌نجینه‌ وسـامـانـی نـه‌ته‌وایـه‌تـی پـارێزراوه ‌. وه‌كـوو سه‌رچاوه‌یه‌كی مشت وماڵ كردنی هه‌ست‌ و هه‌راوبوونه‌وه‌ی ئاسۆی بیر كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه‌ و له‌ سه‌ر یه‌ك ده‌توانین بڵێین فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب ئاوێنه‌ی باڵانوێنی‌ نه‌ته‌وایه‌تییه ‌ .

بۆیه‌‌ پێویسته‌ ئێمه‌ش بێ‌ ماندوو بوون و بێ‌ پسانه‌وه‌ له‌و به‌ستێنه‌دا هه‌وڵی بێ‌ وچانی خۆمان بده‌ین و بۆ هه‌ر ‌چ‌زیـاتر گه‌شاندنه‌وه‌ی  فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی گه‌له‌كـه‌مان تێبكۆشین و مـه‌ودا نـه‌ده‌یـن لـه‌ خـه‌باتی فـه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی گه‌لانی جیهان دوا كه‌وین . وه‌كوو ئه‌ركی سه‌رشان ده‌بێ‌ له‌ نووسیـن وتۆژینـه‌وه‌دا به‌ره‌و دونیایـه‌كـی نـوێتـر وئـاكـامێكـی روونتر هه‌نـگاو باوێین و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی گه‌له‌كه‌ماندا قه‌ت ماندوو نه‌بین، بۆنه‌وه‌كانی‌داهاتوومان وه‌كووپردێك وابین، هه‌ست و ویستی رابردووانمان به‌ ئاواتی داهاتووانمانه‌وه‌ گرێ‌ بده‌ینه‌وه‌ و نه‌هێڵین ده‌لاقه‌ی بیر و په‌ڕتوكخانه‌ی نه‌ته‌وایـه‌تیمـان بۆشایی تێبكه‌وێت و به‌ ده‌ربڕینی وتـه‌ی پـاراو وجـوان و بـه‌رهه‌می به‌پیت وپێز گشت كه‌لێن ‌و كه‌له‌به‌ره‌كانی پڕ‌بكه‌ینه‌وه‌.

هێرش بێتووشی

سه‌رده‌شت – 29/2/1379 ی هه‌تاوی

لەبارەی هێرش بێتووشی

ناوی ته‌واوم (ساڵح ساڵح زاده‌) ناسراو به‌ (هێرش بێتووشی) له‌دایکبووی رۆژی نۆهه‌می مانگی رێبه‌ندانی ساڵی هه‌زار و سێسه‌د و چلی هه‌تاویم. ناوی باوکم عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌ به‌ره‌بابی ...

سەیری ئەمەش بکە

مێژوو چییه‌؟

مێژوو چییه‌؟ ئه‌وانه‌ی به‌ رابردووی خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌ ده‌بێ دووپاتی بکه‌نه‌وه‌. ((جۆرج سانتایانا)) مێژوو چه‌مکێکی له‌ …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *